بازاڕی کێبڕکێی تەواو واتای چییە؟
خەسڵەتەکانی ئەم بازاڕە ئەمانەن:
- بوونی ژمارەیەکی زۆر لە بەرهەمهێنەران و کڕیاران.
- گونجاندنی بەرهەم و شمەکەکان.
- کەمی قەبارەی خستنەڕوو بۆ هەر بەرهەمێک و کەمی قەبارەی خواستن بۆ هەر بەکاربەرێک بە بەراورد لەگەڵ خستنەڕوو و خواستی بازاڕ.
- هیچ جۆرە بەربەستێک لەسەر نرخ دانەنراوە.
- ئازادی لە هاتنە ناوەوە و چوونە دەرەوە لە بازاڕدا.
- زانیاری تەواو لەسەر بارودۆخ و چۆنیەتی بازاڕ هەیە بە تایبەتی لەبارەی نرخەکانی کڕین و فرۆشتن.
نەبوونی تێچوونی گواستنەوە، چونکە بوونی ئەم تێچوونە مانای هاوتایی نییە لە نرخەکان، بەڵکو دوو جۆرە نرخ هەیە، نەوەک یەک نرخ، و ئەگەر ئەم تێچوونەش هەبێت ئەوا پێویستە با لەیەنی کەم هاوشێوە بێت لە نێوان فرۆشیاران لە لایەک و کڕیاران لە لایەکی ترەوە. واتا نەمانی ئەو جیاوازییە کەوا لە ئاکامی تیچوونی گواستنەوەدا دێتە ئاراوە.
سەرچاوەکان
838 بینین